بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە 23ی مانگی نۆ گەشتی نیویۆرک دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕۆژی هەینی 25ی مانگی نۆ دەگەڕێتەوە.
وتارەکەی نەتانیاهۆ ڕۆژی پێنجشەممە 24ی مانگی نۆ پێشکەش دەکرێت.
تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا نەتانیاهۆ لەم سەفەرەدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە یان نا. دوایین جار ئەو دوو کەسە لە مانگی حەوتدا یەکتریان بینی.
دیپلۆماتکارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە پێشبینی ناڕەزایەتی بەرفراوان دەکەن دژی ئامادەبوونی نەتانیاهۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
زوهران مەمدانی سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک بەڵێنی دابوو ئەگەر نەتانیاهۆ سەردانی شارەکە بکات دەستگیری بکات، بەڵام لە مانگی حەوتدا دانی بەوەدانا کە وەک سەرۆکی شارەوانی دەسەڵاتی ئەوەی نییە ئەو کارە بکات.