ترامپ بەشداری لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی 11ی سێپتەمبەر دەکات لە پنتاگۆن

سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی لە ڕێوڕەسمێکدا لە پنتاگۆن بە بۆنەی 25 ساڵەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر، ڕێزی لە قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە و ئەو کارمەندانەی فریاگوزاری کرد کە گیانیان لەدەستداوە.

ئانا کێڵی، جێگری باڵای گوتەبێژی کۆشکی سپی بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە لە 25 ساڵەی ئەم ڕۆژە دڵتەزێنەدا، سەرۆک ڕێز لەو کەسانە دەگرێت کە بە دەستی تیرۆریستە شەڕانگێزەکان کوژراون.

هەروەها جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەی دی ڤانس لە شوێنی سەنتەری بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک ڕێز لە قوربانیانی هێرشەکان دەگرێت. هەروەها سەرۆکەکانی پێشوو وەک باراک ئۆباما، جۆرج بوش و بیل کلینتۆن بەشداری لە مەراسیمەکەدا دەکەن.

ئەمەریکاییەکان ڕۆژی هەینی یادی 25ساڵەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەریان لە نیویۆرک، پنتاگۆن و پێنسیلڤانیا کردەوە.

لە نیویۆرک، بنەماڵەی دوو هەزار و 977 قوربانیی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر دەخوێندرێتەوە.

ئەم هێرشە جگە لە کاریگەرییەکانی بەسەر سیاسەتی دەرەوە و نێوخۆی ئەمەریکا، هەروەها دەرئەنجامی تەندروستی زۆریشی بەسەر خەڵکی نزیک ناوچەی هێرشەکە بووە. بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک لە ڕۆژی هێرشەکاندا 343 ئەندامی لەدەستدا و لەو کاتەوە تا ئێستاش زیاتر لە 600 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەهۆی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە 11ی سێپتەمبەرەوە گیانیان لەدەستداوە.