بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕەزامەندی لەسەر بەبازاڕکردن و فرۆشتنی سیستمی نوێی جول 2( JUUL 2) دەربڕیوە، بڕیارێک کە ڕەنگە هەنگاوێکی نوێ بێت لە هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی جگەرەکێشان.
مۆڵەتەکە ئامێری جول 2 و دوو جۆر پۆد لەخۆدەگرێت کە تامی تووتن و مەنتۆڵیان تێدایە. دوای پێداچوونەوە بە بەڵگە زانستییەکان و هەڵسەنگاندنی سوود و مەترسییەکانی ئەم بەرهەمانە، بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند بۆ گەورەکان و جگەرەکێشان، بەتایبەتی ئەوانەی کە بە تەواوی لە جگەرەی تەقلیدییەوە ڕوو لەم بەرهەمانە دەکەن، زیانی کەمتریان بەر دەکەوێت.
لە توێژینەوەکاندا کە لەلایەن بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا پێداچوونەوەیان بۆ کراوە، دوای شەش هەفتە، نزیکەی لەسەدا 19.9 بۆ 34.6ی بەکارهێنەرانی پۆدی تووتن و لەسەدا 28.4 بۆ 49.3ی بەکارهێنەرانی پۆدی مێنتۆڵ بە تەواوی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە.
بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم مۆڵەتە بەو مانایە نییە کە بەرهەمەکە تەندروستە یان سەلامەتە. جگەرەی ئەلیکترۆنی هێشتا نیکۆتینی تێدایە و دەتوانێت مادەی زیانبەخش بگەیەنێتە جەستە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەم بەرهەمانە بۆ گەنجان و کەسانی جگەرە نەکێش و ئەوانەی پێشتر بەرهەمی تووتنیان بەکارنەهێناوە پێشنیار ناکرێت.
گرنگی ئەم بڕیارە لە ڕێبازی کەمکردنەوەی زیانەکاندایە؛ واتە ئەگەر جگەرەکێشێکی گەورەساڵ نەتوانێت واز لە جگەرەکێشان بهێنێت، گۆڕینی جگەرەی سووتێنەر بە تەواوی بە بەرهەمێک کە ئەگەری زۆرە زیانێکی کەمتری هەبێت دەتوانێت ڕێگەیەک بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان. بەڵام بەکارهێنانی جگەرەی ئاسایی و جگەرەی ئەلیکترۆنی لە یەک کاتدا بە جێگرەوەیەک بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان پێشنتار ناکات.