وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا: یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری دژی ئێران دەکات

سکات بەسێنت وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە 3ی مانگی نۆ ڕایگەیاند یەکێتی ئەورووپا بە فەرمی ڕایگەیاندووە بەشداری لە ئۆپراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری ئەمەریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

بەسێنت پێشوازی لە هەڵوێستی "یەکلاکەرەوە و خێرا"ی یەکێتی ئەورووپا کرد و وتی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کاردەکات بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە سیستەمی دارایی جیهانی بۆ دابینکردنی دارایی بەرنامەی ئەتۆمی و چەک و بریکارە تیرۆریستەکانی داببڕێنێت.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا وتی "جیهان پەیامێکی ڕوونی بۆ ڕێژیمی ئێران هەیە و ئەویش ئەوەیە تا هەموو شادەمارە داراییەکانی کە ماونەتەوە نەبڕدرێن، ناوەستین."

ئۆپراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری مانگی ڕابردوو لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا دەستیپێکرد و بازنەی سزاکانی ئەمەریکای لەدژی کۆماری ئیسلامی و ئەو دامودەزگا و وڵاتانە فراوانتر کردووە کە لەڕووی ئابوورییەوە بەردەوامن لەگەڵیدا.