ئەمەریکا کۆمەڵێک ڕێکەوتن بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕادەگەیەنێت

سوپای ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان و خێراکردنی گەیاندنی پێکهاتە سەرەکییەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی تاد و پەتریۆیت، ڕێککەوتنی نوێی لەگەڵ سێ کۆمپانیا واژۆ کردووە.

بەپێی پنتاگۆن، ئەو ڕێککەوتنانە بۆ ماوەی حەوت ساڵن و بە تایبەتی پەیوەندییان بە پێکهاتەکانی سیستەمی تاد و مووشەکە بەرگرییەکانی پاتریۆت هەیە.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لە زنجیرە ڕێککەوتنێکی پەنتاگۆن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرگری، بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی هەندێک چەکی پێشکەوتوو و زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆی ئەمەریکا.

مایکڵ پی. دافی، جێگری وەزیری جەنگ بۆ کڕین و بەردەوامی، لە بەیاننامەیەکدا وتی، جەبەرال داینامیکز و لاکهێد ماتیم وەڵامی پێویستییەکانی حکومەتەکەیان داوەتەوە. وتیشی حکومەت کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی بەربەستە بیرۆکراسییەکان، کورتکردنەوەی ماوەی بەرهەمهێنان و زیادکردنی خێرای توانای پیشەسازیی ناوخۆی ئەمەریکا.

بەپێی کۆمپانیای لاکهێد مارتین، سیستەمی تاد بۆ بەرگری لە مووشەکە بالیستیکییە کورت خایەن، مامناوەندەکان دیزاین کراوە و دەتوانێت لە قۆناغەکانی کۆتایی گەشتی مووشەکدا ئامانجەکە بپێکێت.

لە بەرامبەردا، سیستەمی پاتریۆت جگە لە مووشەکە بالیستیکییەکان، دەتوانێت بۆ بەرگری لە مووشەکی کروز و فڕۆکەی دوژمنیش بەکاربهێنرێت.

کۆمپانیای جەنەراڵ داینامکیش لە بەیاننامەیەکدا وتی، ئەم ڕێککەوتنە بەشێکە لە هەوڵەکانی وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا بۆ زیادکردنی خێرای توانای بەرهەمهێنانی سیستەمە گرنگەکانی بەرگری یەکگرتووی ئاسمانی و مووشەکی.

ئەم ڕێککەوتنانە لە کاتێکدا دەکرێن کە پنتاگۆن هەوڵ دەدات کۆگاکانی چەک و مووشەکە پێشکەوتووەکانی بەهێز بکاتەوە و توانای پیشەسازیی بەرگریی ئەمەریکا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆی و هاوپەیمانەکانی زیاد بکات.