سێنتکۆم ئەو بانگەشەیەی ئێران ڕەتدەکاتەوە کە نەوتهەڵگرێک لە تەنگەی هورمز بەر مین کەوتووە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بانگەشەکانی سپای پاسدارانی ئێرانی بە درۆ دەخاتەوە کە رایگەیاندبوو نەوتهەڵگرێکی گەورەی بە دوو مینی دەریایی لە تەنگەی هورمزدا تەقاندووەتەوە.

سێنتکۆم لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند بە پێچەوانەی ئەو بانگەشەیەی سوپای پاسداران، هیچ کەشتییەک لە تەنگەی هورمز بەر مینێک نەکەوتووە.

سێنتکۆم دەشڵێت ئەم بانگەشانەی ئێران بەشێکە لە هەوڵەکانی سوپای پاسداران بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن لەنێو ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن ئەمەش بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی درۆ.