ئاکسیۆس لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات کە بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا لەگەڵ حکومەتی کاتی ڤەنزوێلا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەمەریکا ببێتە خاوەنی بەشێک لە سەرچاوە نەوتییە "گەورەکانی" ئەو وڵاتەی ئەمەریکای باشوور.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەگەر ئەم گفتوگۆیانە بگەنە ڕێککەوتن، هەنگاوەکە دەتوانێت ئاستی توانا و دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی واشنتن لە کەرتی وزەی ڤەنزوێلا زیاتر بکات.
ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی خاوە لە جیهاندا، بەڵام بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە لە ساڵانی ڕابردوودا، بەهۆی بەڕێوەبردنی لاواز و سزا ئابوورییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە.
تا ئێستا وردەکارییەکانی ئەو بەشە خاوەندارێتییەی کە ئاکسیۆس باسی دەکات، لەوانە ڕێژەی بەشەکە، بەهای دارایی و شێوازی یاسایی جێبەجێکردنی ئاشکرا نەکراوە.