سەرۆک ترامپ فەرمانی دا ئاڵای ئەمەریکا لە سەرتاسەری وڵات بۆ نیوە داببەزێنرێت بۆ ڕێزگرتن لە گۆرانیبێژی میللیی ئەمەریکایی دۆڵی پارتن کە ڕۆژی سێشەممە لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث نووسیویەتی ''زۆر بەداخەوەم کە کۆچی دوایی دۆڵی پارتن گۆرانیبێژی میللیی ئەمەریکایی و زۆر بە توانا ڕادەگەیەنم.'' هەروەها گوتوویەتی ''ئەمە زیانێکی مەزنە بۆ ملیۆنان کەس. هەرگیز کەسی وەکوو ئەو نەبووە و ناشبێتەوە.''
ئاڵاکانی ئەمەریکا لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە بۆ نیوە داگیراون و هەتا هەفتەیەک بەم جۆرە دەمێننەوە.
شایەنی باسە خێزانی پارتن دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بە ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کۆچی دوایی ناوبراویان ڕاگەیاند.