سێنتکۆم: 70 کەشتیمان ناچار کردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم ڕۆژی یەکشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی گەمارۆی دریایی ئێران تا ئێستا ڕێڕەوی 70 کەشتی بازرگانییان لە دەریای عەرەبی گۆڕیوە.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە هێزەکانی ئەمەریکا سێ کەشتیشیان لەکار خستووە و پشکنینیان بۆ دوو کەشتی دیکە کردووە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە ڕێساکان.

سێنتکۆم لە پۆستەکەیدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی سەربازێکی ئەمەریکا لەسەر کەشتی یو ئێس ئێس جان فین، نووسیویەتی ئەم ژمارە و ئامارە بریتییە لەو کاتەی گەمارۆکان بۆ جاری دووهەم دەستیپێکرد تا 23ی مانگی هەشت.