جێرید کوشنەر، ڕاوێژکار و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی فۆکس نیوز باسی لە ڕەوشی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و ئەگەری گەیشتن بە رێکەوتنێک کرد.
کوشنەر وتی تاوەکو ئێستا ئێران مەیلی ڕوونی پیشان نەداوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئەتۆمیی کە واشنتن وەک رێکەوتنێکی ڕەوا تەماشای بکات.
کوشنەر ئاماژەی بەوەشکرد "ترامپ ئامادەیە لەگەڵ ئێران رێککەوتن بکات ئەگەر ئێران دەستبەرداری پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی ببێت."