تۆم باراک هێرشی سەر هەولێری بە توندی شەرمەزارکرد

تۆم باراکی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە عێراق، هێرشی سەر نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی شەرمەزارکرد.

تۆم باراکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە پەڕەی خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند "هێرشی ئێران بۆ سەر کوردی هاوڕێ و هاوکاری بەڕێزمان مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەکەی لە هەولێر، بە توندی شەرمەزار دەکەم."

باراک جەختیکرد کە "هێرشی لەو جۆرە بۆ سەر کوردانی دۆستی ئێمە پەسەند نیە و هەڕەشەیە لەسەر ئارامیی هەرێمی. ئێمە ئەو جۆرە لە دوژمنایەتی قبوڵ ناکەین و بێدەنگ نابین."

هەروەها، باڵیۆز باراک لەهەمان کاتدا پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دووپاتکردەوە و وتی کە واشنتن پشتیوانی ئیدارەکەی دەکات بۆ گەڕانەوەی سەروەریی تەواوەتی بۆ عێراق هێنانەوەی هەموو چەک و هێزە چەکدارەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق.