فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بواری بەرپرسیارێتی خۆی و گرنگی ستراتیژیی ئەو بوارەی ئاشکراکرد

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند کە ناوچەی بەرپرسیارێتیان 21 وڵات دەگرێتەوە کە رووبەرەکەی 10 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە زیاترە.

سێنتکۆم لەسەر پەڕەی خۆی لە ئێکس ئاشکرایکرد کە ناوچەکەیان زیاتر لە 560 ملیۆن کەس لەخۆدەگرێت و زیاد لە 20 زمان و نەتەوەی جۆراوجۆر دەگرێتەوە.

ناوچەی بەرپرسیارێتی سێنتکۆم لە باکوری رۆژهەڵاتی ئەفەریقاوە دەستپێدەکات بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوەکو دەگاتە ئاسیای ناوەند و باشور.

سێنتکۆم بڵاویکردەوە کە ئەو ناوچەیە دەکەوێتە نێوان سێ کیشوەر. لەبەرئەوە رێگەیەکی هەرەگرنگی بازرگانییە، بۆ فرۆکە، کەشتی و هێڵی گواستنەوەی نەوت، کە بەو هەرێمەدا تێدەپەڕن.

لەناوچەی فەرماندەیی سێنتکۆمدا زیاد لە نیوەی نەوت و گازی جیهان بوونیان هەیە. سێ کەناڵ و گەرووی گرنگ تێیدا هەن: کەناڵی سوێس، گەرووی بابولمەندەب، و گەرووی هورمز.

ئەدمیڕاڵ براد کووپەر، فەرماندەی گشتی سێنتکۆمە. ئەو بەرپرسیارێتی هەزارن سەرباز و کارمەندی مەدەنی لەناو ئەو هەرێمەدا دەکات.

سێنتکۆم لە1 ی یەکی 1983 بە فەرمانێک بە واژۆی سەرۆک رۆناڵ رەیگن، دامەزرێنرا.