هەوڵەکانی خانمی یەکەمی ئەمەریکا بۆ شادکردنەوەی منداڵانی دابڕاو بە خێزانەکانیان سەرکەتوو بووە

میلانیا ترامپ خانمی یەکەمی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە کارئاسانی بۆ شادکردنەوەی منداڵێکی دیکە کرد بە خانەوادەکەی، دوای ئەوەی لە کاتی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا لە خێزانەکەی دابڕا بوو.

مێلانیا ترامپ، دەڵێت: "هیچ شتێک لەوە کاریگەر تر نییە کە دایکێک دوای ماوەیەکی زۆر لە جیابوونەوە لەگەڵ منداڵەکەیدا بەیەکتر شاد دەبنەوە".

خانمی یەکەم ئاماژەی بەوەشکرد، "من و نوێنەرەکەم سەرنجمان لەسەر یارمەتیدان و ئاسانکارییە بۆ یەکگرتنەوەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ئازیزانیان دابڕاون."

هەتا ئێستا هەوڵەکانی خانمی یەکەم میلانیا ترامپ ئاسانکاری بۆ شادبوونەوەی 34 منداڵ و خێزان کردووە لەوکاتەی "پەیامی ئاشتی" بۆ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ناردووە.