سەرۆک ترامپ: دەبێت ئێران ئاڵای سپی هەڵبکات و خۆی بەدەستەوە بدات

دۆناڵد ترامپ

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە، لە لێدوانێکدا بۆ فۆکس نیوز بارودۆخی دوای شەست ڕۆژ لە یاداشتی لێکتێگەییشتنەکەی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی هەڵسەنگاند.

دۆناڵد ترامپ گوتی ''ئێران دەبێت ئاڵای سپی هەڵبکات و خۆی بە دەستەوە بدات.''

لە بارەی کاتی پێویست، سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندووە کە ئەو هیچ پەلەی نییە و هەتا ئەو کاتەی ئێران خۆی بەدەستەوە دەدات گەمارۆی سەر ئەو وڵاتە بە توندترین شێوە بەردەوام دەبێت.

هەروەها گوتی کە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەمەریکا پەیوەندییان بە بارودۆخی ئێرانەوە نییە. ''هەرچەندە ئێرانییەکان قومارچیی لێزانن، بەڵام وا خەریکە قومارەکەیان دەدۆڕێنن.''

سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی لە وڵاتی عومانیش کردووە لە ئەگەری هەر هەڵەیەک کە لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتنی یەکلایەنە.

سەبارەت بە ڕێژەی چەکی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی ئەمەریکا گوتوویەتی ئەوەی هەتا ئێستا بەکار هاتووە مشتێکە لە خەرمانێک. ئەمەریکا چەکی زۆر زیاتری لەبەردەستە بۆ بەکارهێنان.

لە هەمان پەیوەندیدا سەرۆکی ئەمەریکا باسی بارودۆخی غەززەی کردووە و گوتوویەتی کە نێردەی تایبەتی خۆی جێڕارد کۆشنەر لە ئێستادا لە میسڕە و وا خەریکە پرۆسەی چەککردنی حەمماس دەست پێ دەکات.