دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ٪50 باجی بەسەر کۆمەڵێک هاوردەکردنی بەرفراوانی کەنەدا سەپاند کە بەهای نزیکەی 20 ملیار دۆلارە و کەنەدای تۆمەتبار کرد بە جیاکاری لە دژی ئۆتۆمبێلی ئەمەریکی و کحول و بەرهەمە شیرەمەنیەکان.
ترامپ ئاماژەی بە بڕگەی 338ی یاسای گومرگی ساڵی 1930 کرد کە ڕێگە بە سەرۆک دەدات باجی وەک سزا تا ٪50 بەسەر ئەو هاوبەشە بازرگانییانەی کە بە جیاکاری لە دژی کاڵا ئەمەریکییەکان دادەنرێت، بسەپێنێت.
دانانی ئەم باجانە کە بڕیارە لە 19ی مانگی هەشتەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کاڵاکانی وەک شەراب، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، چیمەنتۆ، ئامێری وەرزشی هۆکی سەر سەهۆڵ، مەلەوانگە، مۆبیلیات، قولابی ماسیگرتن، تۆو، جل و بەرگ و بارۆکە.
بەرهەمە وزەییەکانی وەک خوێی پۆتاش، ماسی، کانزا گرنگەکان و کاڵاکان کە پێشتر لە باجەکانی بڕگەی 232 دا دەیانگرێتەوە، لێخۆشبوون. باجەکان تەنانەت ئەو بەرهەمانەش دەگرێتەوە کە بەپێی ڕێککەوتنی ئەمریکا-مەکسیک-کەنەدا، یان USMCA شایستەی لێخۆشبوونن.
ئەو بەرهەمانەی کە باج نایانگرێتەوە بریتین لە بەرهەمە وزەییەکان، خوێی پۆتاش، ماسی، کانزا گرنگەکان، و ئەو کاڵایانە کە پێشتر باجەکانی بڕگەی 232 دەیانگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی سەرژمێری ئەمەریکا، ئەو هاوردانەی کە کراونەتە ئامانج نزیکەی 5.2%ی ئەو 382 ملیار دۆلار کاڵایەی ئەمەریکایە کە لە ساڵی 2025 لە کەنەدا هاوردەی کردووە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، یاساکانی شیرەمەنی کەنەدا و سنووردارکردنی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی ئەمeریکا و لابردنی مەی ئەمەریکی لە فرۆشگاکانی کەنەدا، کارێکی بازرگانی نادادپەروەرانەن. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، کڕینی ئۆتۆمبێلی ئەمەریکی لە کەنەدا بە ڕێژەی 22% دابەزیوە و خواردنەوە کحولییەکانی ئەمەریکاش بە ڕێژەی 81% لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە.
سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی بازرگانی فۆکسی ڕاگەیاندووە، باجەکان "بەرامبەر"ن بۆ کردەوە بازرگانییەکانی ئۆتاوا و کەنەدای بە "جیاکارییەکی زۆر" لە شیرەمەنیەکان ناوبرد.
جەیمسۆن گریر، نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کەنەدا "بە پێچەوانەی هاوبەش و هاوپەیمانەکانی دیکە، بەردەوامە لە تۆڵەسەندنەوە لە ئەمەریکا" بەهۆی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ هاوسەنگکردنەوەی بازرگانی."
مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، ڕەخنەی لە بڕیاری سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلی وڵاتەکەیدا گرت.
کارنی ئەم هەنگاوەی بە "نوێترین هەنگاو لە زنجیرەیەک کردەوەی بازرگانی تاکلایەنەی ئەمەریکا " ناوبرد کە بە وتەی خۆی بەو باجانە دەستیپێکردووە کە "بە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆ"ی ڕێککەوتنی کەنەدا و ئەمەریکا و مەکسیک سەپێنراوە، کە لە کەنەدا بە CUSMA ناسراوە.
کەنەدا، "وەک مافی خۆی، تەنها هاوتا بووە" لەگەڵ باجەکانی ئەمەریکا لەسەر کەرتی ئۆتۆمبێل.
کارنی وتی کەنەدا لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا "پێشنیارێکی ورد و گشتگیر"ی خستووەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و مۆدێرنکردنی پەیمانی بازرگانی، و ئامادەیە "لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە چڕتر بکاتەوە". وتی ناکۆکییەکە "تێچووی بۆ خێزانەکان زیادکردووە، بەتایبەتی لە ئەمەریکا"، ئاماژەی بەوەشکرد کە کەنەدا "بێ وەستان کاردەکات و هەر ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر" بۆ پشتگیریکردنی کرێکاران، جووتیاران، بازرگانی و خێزانەکانی کەنەدی.