پێت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی" ئەمڕۆ لە پەنتاگۆن میوانداری عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقم کرد".
هێگسێت لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە "بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکانمان، پێویستە عێراق سەروەری خۆی بپارێزێت و ئەو میلیشیایانە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و بەرپرسن لە زیاتر لە 600 هێرش بۆ سەر ئەندام و کارمەندانی ئەمەریکایی، لە بەهاری ئەمساڵدا، لە چەک داماڵڕێن.
دەشڵێت"ئەمەریکا چاوەڕێی هەیە لە هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لەوانە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئاسایشییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرکردایەتی شەڕی داعش بکەن، لە کاتێکدا ئەرکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان دژ بە داعش لە عێراق لە کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانیان نزیک دەبنەوە.
گوتیشی"ئاسایشی عێراق دەرگا بە ڕووی هاوکاریی بەهێزی بازرگانی و بەرگریدا دەکاتەوە."