ترامپ: گەرووی هورمز بە ڕووی ئێراندا داخرا و باجی کەشتییەکان هەڵگیرا

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرەتا سوپاسی سوپای ئەمەریکا و وەزیری جەنگی کرد، هەروەها سوپاسی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا و ئەدمیراڵ براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکای کرد.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە پلاتفۆرمی خۆی لە تروث سۆشیال ڕایگەیاند، گەرووی هورمز کراوەیە بۆ هەموو کەشتییەکان جگە لە ئێران.

گوتیشی هۆکاری ئەمەش "سەرکردایەتی درۆزن و توندوتیژ و خراپەکارانەیان کە بەرەو لەناوچوونی تەواویان دەبات."

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیاری داوە باجی لەسەدا 20 لەسەر ئەو کەشتیانەی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن هەڵبگیرێت. لە بەرامبەردا دەوڵەتانی کەنداو لە ڕێگەی ڕێککەوتنی بازرگانی و وەبەرهێنانەوە پارە دەهێننە ئەمەریکا.

ترامپ بە هۆشدارییەک کۆتایی بە لێدوانەکەی هێنا و وتی "ڕۆژانی کوشتنی سەدان هەزار کەسی ئێران لە نێویاندا 52 هەزار خۆپیشاندەر کۆتایی هاتووە، لە هەمووی گرنگتر ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی".