مارکۆ ڕوبیۆ: گراهام ژیانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە ئەمەریکا بەسەر برد

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ سیناتۆری کۆچکردوو لینزی گراهم

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیامێکدا سەبارەت بە کۆچی دوایی لینزی گراهم، ئەو سیناتۆرە کۆمارییەی بە "نیشتمانپەروەر و فەرمانبەرێکی دڵسۆزی گشتی" ناودێر کرد.

وەزیری دەرەوە ڕوبیۆ ڕایگەیاند گراهم خۆشەویستییەکی قووڵی بۆ کارۆلینای باشوور و ئەمەریکا هەبووە و بۆ دەیان ساڵ بەرگری لە هەردووکی کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە دەشڵێت خۆی و جانێتی هاوسەری نزا بۆ بنەماڵەی گراهم دەکەن و هیوای ئارامی هەمیشەیی بۆ سیناتۆری کۆچکردوو دەخوازن.