سەرۆک ترامپ فەرمانی دا ئاڵای ئەمەریکا وەک ڕێزێک بۆ ڵینزی گراهام تا نیوە هەڵبکرێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا فەرمانی دا سەرجەم ئاڵاکانی ئەمەریکا لە سەرتاسەری وڵاتدا بە نیوە هەڵبکرێن تا کاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەکاتی واشنتن، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ کۆچی دوایی ڵینزی گراهام سیناتۆری کۆماری.

سەرۆک ترامپ لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی تروث سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، گراهامی بە "هاوڕێیەکی ئازیز" و "پیاوێکی بەڕاستی مەزن" ناوبردووە و نووسیویەتی ناوبراو خزمەتێکی بێ وینەی پێشکەش بە ئەمەریکا و ویلایەتی کارۆلینای باشووری زێدی خۆی کردووە.

سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "لەپێناو ڕێزگرتن لە ژیان و دەستکەوتە ناوازەکانی سیناتۆر ڵینزی گراهام، هاوڕێی ئازیزم و پیاوێکی بەڕاستی مەزن کە خزمەتی وڵاتەکەمان و ویلایەتە خۆشەویستەکەی کارۆلینای باشووری کردووە، فەرمان دەدەم هەموو ئاڵاکانی ئەمەریکا بە نیوە هەڵبکرێن تا کاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە."

هەڵکردنی ئاڵای ئەمەریکا بە نیوە یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی ڕێزلێنانێکی فەرمی حکومەتی ئەمەریکایە بۆ کەسایەتییە دیارە سیاسی و سەربازی و نیشتمانییەکان دوای گیان لەدەستدانیان.