زیڵێنسکی : سیناتۆر گراهم بەرگریکاری ڕاستەقینەی ئازادی بوو

ڤۆلۆدیمیر زیڵێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دڵگرانیی و خەمێکی قوڵی بەهۆی گیان لەدەستدانی لینزی گراهام سیناتۆری ئەمەریکا دەربڕی و بە لایەنگرێکی سەرسەختی ئۆکرانیا و پاڵەوانی ئازادی ناودێری کرد.

لە پرسەنامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایتی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، زیڵێنسکی ڕایگەیاندووە، " لە ناخی دڵەوە" خەمبارە بەو کۆچکەی سیناتۆر گراهم. دەشڵێت ئەو سیناتۆرە " بەرگریکاری ڕاستەقینەی ئازادی و ئەو بەهایانە بوو کە جیهانمان سەلامەتتر دەکەن".

سەرۆکی ئۆکرانیا دەشڵێت گراهم بە درێژایی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکررانیا لەگەڵ ئۆکرانیا وەستاوە و ئاماژەی بەوەدا کە سیناتۆرەکە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە دە جار سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

سەرۆکی ئۆکرانیا لە پرسە نامەکەیدا دەشڵێت " بەردەوام پێکەوە لە پەیوەندیدا بووین و بیری گفتوگۆکانمان دەکەم. تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا دووجار یەکترمان بینیوە."

سەرۆکی ئۆکرانیا هەروەها ستایشی هەوڵەکانی گراهمی کرد لە کۆنگرێسی ئەمەریکا و وتی "داکۆکیکارێکی سەرسەختی هەوڵە دوولایەنەکان بوو بۆ ئۆکرانیا، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، کاری لەسەر دەستپێشخەرییە گرنگەکان دەکرد کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە نزیککردنەوەی ئاشتی، لەوانەش سزای توندتری دژبە ڕووسیا."

هەروەها سوپاسی گراهامی کرد بۆ پاڵپشتی گەلی ئۆکرانیا و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە "هەمیشە بە تایبەتی سوپاسگوزار دەبین بۆ ناساندنی گەلەکەمان و لێدوانەکانی لەسەر ئازایەتی بەرگریکارانی ئۆکرانیا".

زیڵێنسکی لە کۆتاییدا وتی مردنی گراهام نەک تەنها بۆ ئەمەریکا بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەدەستدانێکی گەورەیە "ئەمەریکا و جیهان سەرکردەیەکی خاوەن ئیرادەیان لەدەستداوە".

ئۆفیسی سیناتۆر گراهم بەرەبەیانی یەکشەممە بە کاتی واشنتنی پایتەخت ڕایگەیاند ،" شەوی شەممە ڕێکەوتی 11 ی مانگی حەوت، ئەندامی ئەنجومەنی سینات لینزی گراهام لە ئاکامی نەخۆشییەکی لەناکاو و کورت خایەن کۆچی دوایی کرد. خانەوادەی سیناتۆر گراهام سوپاس هەموو ئەوانە دەکەن کە نوێژ و نزای بۆ دەکەن، داوا دەکەن ڕێز لە تایبەتمەندییەکانی بگرن لەم ماوە سەختەدا."