وەزارەتی دادی ئەمەریکا تۆمەتبارکردنی هەشت کەسی ڕاگەیاند، پەیوەست بە پلانەکانی هێرشکردنە سەر کۆشکی سپی لە کاتی نمایشەکانی زۆرانبازی مانگی ڕابردوودا.
هەشت کەسەکە تۆمەتی تیرۆریان دراوەتە پاڵ، بەوەی هەوڵیان داوە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمەریکا بکوژن.
بەرواری 14ـی شەشی 2026 لە کۆشکی سپی نمایشێکی زۆرانبازی UFC ئەنجام درا، بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمەریکا.
پێش نمایشەکە، بەرپرسانی ئاسایشی 'خزمەتگوزاری نهێنی' و ئێف بی ئای ئاماژەیان دا بە شکستپێهێنانی پلانێکی "ڕژد" بۆ هێرشکردنە سەر بۆنەکە لە ڕێگەی درۆن و چەکی قەناس و تەقەمەنی.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی داد هاتووە، تۆمەتبارەکان پلانیان داناوە بۆ کوشتنی سەرۆکی ئەمەریکا، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئیلۆن مەسک و "ئامانجە گرنگەکانی تر."