سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمەریکا 90 ئامانجی سەربازی کۆماری ئیسلامییان پێکاوە

ئاگر و دوکەڵ لە ئەنجامی تەقینەوەکانەوە بەرز دەبێتەوە دوای ئەوەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە لە ئامانجە سەربازییەکانی ئێرانی دراوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، سێنتکۆم، شەوەی ئێوارەی چوارشەممە ڕایگەیاند هێزی ئەمەریکا نزیکەی 90 ئامانجی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێکداوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی سێنتکۆم، ئامانجەکان بریتی بوون لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، کەرەستەی چاودێری کەناراوەکان، شوێنی هەڵگرتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، توانای دەریایی و ژێرخانی لۆجستیکی سەربازی بەدرێژایی کەناراوەکانی ئێران.

لەشکری ئەمەریکا دەشڵێت " ئەو هێرشە نوێیانە دوای ئەنجامدانی هێرشە سەرکەوتووەکانی شەوی ڕابردوو بووە لە ئێران."

بە گوێرەی سینتکۆم لەو هێرشانەدا نزیکەی 80 ئامانجی سەربازی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج، لە نێویاندا زیاتر لە 60 بەلەمی بچووکی سوپای پاسداران، لە وەڵامی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئێرانەوە بە هێرشکردنە سەر سێ کەشتی بازرگانی لە تەنگەی هورمز.

سێنتکۆم جەختی لەوە کردەوە هێزەکانی ئەمەریکا بە هۆشیارن و ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرکێک کە لەلایەن سەرۆکەوە فەرمانی پێبکرێت.