فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند بە فەرمانی سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەستی کردووە بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی زیاتر دژ بە ئێران.
سێنتکۆم ڕایگەیاند، "لەژێر ئاراستەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دژ بە ئێران بۆ لاوازکردنی زیاتری تواناکانیان لە هەڕەشەکردنە سەر ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز."
دەشڵێت، "ئەمەریکا ئێران بەرپرسیار دەزانێت لە دەستدرێژییە ناڕەواکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ئازادی جوڵەی کەشتییە بازرگانییەکان و تیمە مەدەنییەکان لەو ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتیە گرنگەدا."