سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: پرۆژەکەی دۆناڵد ترامپ سەرکەوتنی بەدەست هێناوە

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا قسە لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دەکات

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە میانی بەشداریکردنی لە لوتکەی ناتۆ ستایشی پرۆژەکەی دۆناڵد ترامپی کرد بۆ زیادکردنی بودجەی بەرگریی ئەندامانی ناتۆ.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا گوتی، ''کاتێک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆم لەگەڵ سەرۆک ترامپ کرد، بۆم دەرکەوت پرۆژەکەی هەر لە قۆناغی سەرکەوتنێکی ئاساییدا نییە، بەڵکوو سەرکەوتنی تەواوەتی بەدەست هێناوە.''

هەروەها ڕایگەیاند، ''وڵاتان تێگەییشتوون لەوەی کە دەبێت بەرپرسیارێتیی زیاتر لە ئەستۆ بگرن و مەترسییەکان ببینن.''

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترامپ هانی وڵاتانی ناتۆی دابوو بۆ ئەوەی بودجەی بەرگرییان بگەیەننە 5%ـی کۆی بودجەی گشتییان بۆ ئەوەی ناتۆ بە بەهێزی بمێنێتەوە.

سەرۆک ترامپ پێداگری لەسەر پرۆژەکەی خۆی کرد و لە لوتکەی وڵاتانی ناتۆش لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا زۆرینەی وڵاتانی بەشدار پلانەکانیان بۆ گەییشتن بەو ئامانجە خستە ڕوو.