وەزیری گەنجینە: دۆلار لە سایەی ڕێبەرایەتی سەرۆک ترامپ بە باڵادەستی دەمێنێتەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا لە یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتدا ستایشی دۆخی ئابووری ئەمەریکای کرد، وە ڕایگەیاند دانانی واژۆی سەرۆک دۆناڵد ترامپ لەسەر دۆلار هەنگاوێکی شایستەیە بۆ داننان بە "دەستکەوتە مێژووییەکانی" ئیدارەکەی.

وەزارەتی گەنجینە مانگی سێ، بە بۆنەی 250ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمەریکا، بڕیاری دا بە دانانی واژۆی سەرۆک ترامپ لەسەر دۆلار. ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی ئەمەریکادا کە واژۆی سەرۆکێک بخرێتە سەر دراوی وڵات. پێشتر تەنها واژۆی وەزیری خەزێنەی لەسەر بووە.

وەزیری گەنجینە سکۆت بێسێنت ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، "لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک ترامپدا، ئێمە لەسەر ڕێگای گەشەی ئابووری بێ وێنە، باڵادەستی بەردەوامی دۆلار و هێز و سەقامگیری داراییداین."

گوتیشی، "بۆ داننان بە دەستکەوتە مێژووییەکانی وڵاتە مەزنەکەمان و سەرۆک دۆناڵد جەی ترامپ، هیچ ڕێگەیەک باشتر لەوە نییە کە واژۆی ئەو لەسەر پارەی دۆلاری ئەمەریکایی دابنرێت؛ زۆر گونجاوە کە ئەم دراوە مێژووییە لە ئاهەنگی سەربەخۆییدا دەربکرێت."

سەرۆک ترامپ ڕۆژی هەینی وێنەی کۆپییەکی دراوی 100 دۆلاری بە واژۆکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە.