سەرۆک ترامپ: ئەمەریکا سەرکەوتووترین و ناوازەترین وڵاتە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی ‌هەینی لە مۆنۆمێنتی نیشتمانی چیای ڕاشمۆر لە ناوچەی کیستۆنی ویلایەتی ساوث داکۆتا بە بۆنەی 250 هەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمەریکا وتارێکی پێشکەش کرد.

سەرۆک ترامپ لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی ئەمەریکا و ئەو دەستکەوتانەی کرد کە لەم 250 ساڵەی دروستبوونیدا بەدەستیهێناوە و وتی "هیچ وڵاتێک هێندەی ئەمەریکا کاری چاکەی بۆ جیهان نەکردووە."

سەرۆک ترامپ لە وتارەکەیدا بە ئامادەبووانی وت "ئەمشەو لە سەروبەندی یەکێک لە ڕۆژە دیارەکانی مێژووی جیهاندا کۆدەبینەوە. سبەی، یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی شکۆمەندی ئەمەریکا و 250 ساڵەی ئازادی شکۆمەندی ئەمەریکا دەکەینەوە، کە هیچ نموونەیەکی دیکە وەک ئەمەریکا بوونی نییە". هەروەها وتی ئازادی ئەمەریکا بەبێ کولتووری ئەمەریکایی بوونی نییە.

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد، کە بە درێژایی مێژوو هیچ نەتەوەیەکی دیکە ئاهەنگی سەرکەوتنێکی وەها گەورەی نەگێڕاوە.

گوتیشی “ ئەمەریکا کە تەمەنی 250 ساڵە کۆنترین کۆمارە لەسەر زەوی، ئێمە ئازادترین مرۆڤی جیهانین، دادپەروەرترین و بەردەوامترین دەستووری جیهانمان هەیە.

ئێمە بەهێزترین وڵاتی سەر زەویین. وە بە فەزڵی خودا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکەوتووترین، لێهاتووترین، ناوازەترین وڵاتە کە هەتا ئێستا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەبووبێت. وە ئەوە شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە سەرۆکی وڵاتێکی لەو شێوەیە بم”.