سێنتکۆم ڕێز لە چەند سەربازێکی ئەمەریکا دەگرێت بۆ خستنەخوارەوەی درۆنەکانی ئێران

براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، مەراسیمێکی ڕێزلێنانی ڕێکخست بۆ چەند سەربازێکی ئەمەریکا لە بەحرەین کە بەشدار بوونە لە خستەخوارەوەی 14 درۆنی ئێران.

ئەو سەربازانە ئەندامن لە یەکەی هاوبەشی سیستەمی دژە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (C-UAS)ـی ئەمەریکا.

یەکەی C-UAS بنکەکەی لە بەحرەینە و پاڵپشتی هێزە دەریاییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و هێزی دەریایی هاوبەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

براد کوپەر ڕایگەیاند ئەو سەربازانە "کردەی ناوازەیان" ئەنجام داوە بە خستنەخوارەوەی درۆنەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.

وتیشی، "ئەو پیشەییبوون و لێهاتوویی و خۆبەخشییە باوەڕپێنەکراوەی کە نیشانیان دا بووە هۆی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکی."