دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی پەین لەسەر جوتیارانی ئەمەریکا، بە شێوەیەکی کاتی باجی سەر پەینی فۆسفاتی لابرد کە لە وڵاتی مەغریبەوە هاوردەی ئەمەریکا دەکرێت.
لە ساڵی 2021ەوە ئەم جۆرە باجە لەسەر جوتیاران سەپێندراوە. بەهۆیەوە تێچووی بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک بەروبوومی ئەمەریکایی بەرز بووەتەوە، بە تایبەت گەنمەشامی.
هەر لەگەڵ پەسەندکردنی ئەم باجە، جوتیاران دەستیان بە لۆبیکردن کرد لە دژی.
ئەم فەرمانەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی باجەکە بەشێوەیەکی کاتی دوای ئەوە هات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و و لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا ترامپ چاوی بە جوتیاران کەوت و بەڵێنی دا کە کارئاسانییان بۆ بکات.