ترامپ: سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەست لەکار دەکشێنێتەوە

سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر لە بابەتکانی کۆچ و وزەدا "شکستی هێناوە."

ترامپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث سۆشیاڵ، ڕایگەیاند "کیر ستارمەر دەست لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکێشێتەوە. ئەو لە دوو بابەتی زۆر گرنگدا بە شێوەیەکی خراپ شکستی هێنا- کۆچ و وزە (نەوتی دەریای باکوور بکەرەوە!). هیوای باشی بۆ دەخوازم!."

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە ڕۆژنامەی ئۆبزێرڤەری بەریتانیا بڵاویکردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت ستارمەر کاتێکی دیاریکراو بۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بخاتەڕوو. هەرچەندە سەرچاوەیەکی حکومی ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە و وتی ستارمەر هێشتا سەرنجی لەسەر "بەردەوامبوونە بە کاری حوکمڕانی".

دەوترێت فشارەکان لەسەر ستارمەر لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی ڕەخنەکانەوە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ سیاسەتی کۆچبەری و وزە پەرەی سەندووە. گرژییە سیاسییەکان ڕۆژی هەینی پەرەی سەند کاتێک سیاسەتمەداری ڕکابەر ئەندی بێرنهام کورسییەکی لە پەرلەمان مسۆگەر کرد، ئەمەش توانای ئەوەی پێبەخشی کە بە فەرمی ڕووبەڕووی سەرکردایەتی ستارمەر ببێتەوە.

تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی لەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە ڕانەگەیەندراوە.