ترامپ لە ڕۆژی یادەوەریدا، یادی سەربازە کوژراوەکانی ئۆپراسیۆنی دژ بە ئێران دەکاتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژی یادەوەری لە گۆڕستانی نیشتمانی ئارڵینگتن ڕێز خۆی بۆ کوژراوانی جەنگ دەربڕی.

سەرۆک ترامپ سەربازە ئەمەریکاییە کوژراوەکانی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەیی بە پاڵەوان ناوبرد و وتی ئەوان گیانیان بەخشیوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە دەستڕاگەیشتنی گەورەترین پشتیوانی تیرۆر لە جیهان بە چەکی ئەتۆمی و وتیشی ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ناوکی ناگات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی مانگی پێنج ڕۆژی یادەوەرییە (Memorial Day) کە پشوویەکی فەرمییە و تێیدا ئەمەریکاییەکان ڕێز لەو کەسانە دەگرن کە لە ساڵی 177ەوە تاکو ئێستا لە پێناو ئازادی ئەمەریکا تێکۆشاون.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ بە بۆنەی ڕۆژی یادکردنەوە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە گەلی ئەمەریکا کرد و ڕێزی لە سەربازانی قوربانی و ئەو کەسانە گرت کە لە پێناو وڵاتدا گیانیان لەدەستداوە.

ترامپ لە پەیامەکەیدا جەختی لە ڕێزگرتن لە قارەمانانی سوپای ئەمەریکا و گرنگی یادکردنەوەی ئەو کارەی کردوویانە، کردەوە و هیوای ئارامی و سەربەرزی بۆ کەسوکاری سەربازەکان خواست.