وەزارەتی جەنگ کۆمەڵی دووهەم لە فایلەکانی پەیوەست بە تەنی ئاسمانی نەناسراو بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی هەینی حکومەتی ئەمەریکا دووهەم گرووپ لە فایلەکانی پەیوەست بە تەنی ئاسمانی نەناسراوی (دیاردەی هەوایی نەزانراو) لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی جەنگ بڵاو کردەوە.

هەنگاوەکە بەشێکە لە بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەڵدانەوەی ئەو فایلانەی کە تایبەتن بە دیاردە نەناسراوەکان و بۆ دەیان ساڵە بە نهێنی ماونەتەوە.

وەزارەتی جەنگ ڕایگەیاند فایلەکان 209 حاڵەتیان تێدایە کە تەنی 'گۆیی سەوز'، 'دیسک'، ⁠و 'تۆپی ئاگرین' لە نزیک بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا تۆمارکراون.

یەکەم کۆمەڵی فایلەکان ڕۆژی 8ی مانگ لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی جەنگ بڵاوکرانەوە. ئەو کات وەزارەتی جەنگ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند بڵاوکردنەوەی ئەو فایلانە هێمایەکە بۆ گرینگیدانی ئیدارەی سەرۆک ترامپ بە "ئەوپەڕی شەفافیەت بۆ خەڵک،" بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بڕیاری خۆیان بدەن سەبارەت بەو زانیاریانەی کە لەم فایلانەدا هەن."

وەزارەتی جەنگ دەڵێت لەوکاتەی فایلەکان بڵاوکراونەتەوە، زیاتر لە ملیارێک سەردانکردن بۆ ئەو بەشەی ماڵپەڕەکە تۆمار کراوە.

بڕیارە وەزارەتی جەنگ و دەزگاکانی پەیوەست بەم پرسە گرووپی سێهەمی فایلە نهێنییەکان لە داهاتووێکی نزیکدا بڵاوبکاتەوە.