سەرۆک دۆناڵد ترامپ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە بەیجینگ پایتەختی چین.
لە فڕۆکەخانە کابەدەستانی چین پێشوازیان لە سەرۆک ترامپ کرد و لەلایەن ژمارەیەک خوێنکاریشەوە بە ئاڵای ئەمەریکا و چینەوە پێشوازی لێکراو بە خێرهاتن کرا.
سەرۆک ترامپ لەم سەردانەیدا لەگەڵ سەرۆکی چین شی ژین پینگ کۆدەبێتەوە چاوەڕوان دەکرێت باس لە چەندین بابەتی گرنگی ئاسایش و ئابوری بکرێت لەناویاندا بابەتەکانی پەیوەست بە ئێران و تایوانیش.
ئەمە یەکەمجارە لە دوای ساڵی 2017ەوە سەرۆکێکی ئەمەریکا سەردانی فەرمی بۆ چین بکات. جگە لە بەرپرسە فەرمییەکان، شاندە ئەمەریکاییەکە ژمارەیەک بازرگان لەخۆدەگرێت، وەک ئیلۆن ماسک و جێنسن هوانگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نڤیدیا.