گەشەی هەلی کار لە ئەمەریکا بۆ مانگی چوار لە سەرووی پێشبینییەکانەوەیە

U.S. inflation decelerating in boost to economy

ڕێژەی هەلی کار لە مانگی ڕابردوودا لە ئەمەریکا زیاتر گەشەی کردووە لەوەی کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانیی ووزەوە پێشبینی کرابوو، لە کاتێکدا ڕێژەی بێکاری لە 4.3% جێگیر بووە.

ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕ دەبێت و وا دەکات کە بانکی ناوەندیی ئەمەریکا ئاستی سوودی بانکی وەک خۆی بهێڵێتەوە.

بە پێی ئەو ئامارانەی لە وەزارەتی کاری ئەمەریکاوە بڵاو کراونەتەوە، سەد و 15 هەزار کار لە دەرەوەی سێکتەری کشتوکاڵ زیاد بووە و مانگی سێش سەد و 85 هەزار زیاد ببوو.

شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە هێشتا زووە کە باس لە کاریگەرییەکانی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕژێمی ئێران بکرێت.

هەروەها توندوتۆڵکردنەوەی سنوورەکان لە لایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە لە دژی کۆچی نایاسایی کاریگەری دەبێت.