ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز رایگەیاند تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی شەممەی ئێوارەخوانی ساڵانەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی، تۆمەتبار کراوە بە هەوڵدان بۆ کوشتنی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ.
کۆل تۆماس ئاڵەن، تۆمەتباری تەقەکردن لە ئێوارەخوانی ساڵانەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی مانگی چوار برایە بەردەم داداگا و بە فەرمی رووبەڕووی ئەم تۆمەتە کرایەوە.
کۆل تۆماس ئاڵەنی 31 ساڵە، خەڵکی شاری تۆرانسی ویلایەتی کالیفۆرنیا شەوی شەممە هێرشی کردە سەر ئێوارەخوانی ساڵانەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی کە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبوو.
دادوەر بڕیاری داوە کە تۆمەتبارەکە بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەریدا بمێنێتەوە هەتا رۆژی پێنجشەممە کە دانیشتنێکی دیکە دادگا بەڕێوە دەچێت.