سەرۆک ترامپ بەشداری لە ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی دەکات

بڕیارە شەوی شەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەمجار وەک سەرۆک بەشداری ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی بکات.

کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی نوێنەرایەتی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکات کە ڕووماڵی هەواڵەکانی پەیوەست بە کۆشکی سپی و سەرۆک کۆمار دەکەن.

ئەو ڕێکخراوە ساڵانە میوانداری ئەو چالاکییە دەکات. سەرۆک ترامپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا بایکۆتی چالاکییەکەی کرد.

ئەمساڵ ئۆز پیرلمان، ئەو کەسەی کە بەناوبانگە بۆ مێشک خوێندنەوەی خەڵکی، میوانداری ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی دەکات.

مەبەست لەم چالاکییە خۆشحاڵی دەربڕینە بە بۆنەی زۆرترین بینەری ڕاپۆرتەکانی کۆشکی سپی لە وڵاتەکەدا، بەڵام دەرفەتێکیشە بۆ سەرۆک و ڕۆژنامەنووسان بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ و نافەرمی کۆببنەوە.

سەرۆک ترامپ لە سەرەتای مانگی سێ لە پۆستێکی تۆڕی ثروت سۆشیەڵی خۆیدا گوتبووی بە جوانی داوای بەشداریکردنیان لێی کردووە و ئەوەیش داواکارییەکەی قبوڵ کردووە.

ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی نەریتێکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1920.