دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند شەڕی ئێران بە بڕیاری خۆی بووە و ئیسرائیل ڕازی نەکردووە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی.
سەرۆک ترامپ لە هەژماری خۆی لە سەر تروث نووسیویەتی "ئیسرائیل هەرگیز منی نەخستووەتە شەڕەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ئەوەی پاڵنەری ئەم بڕیارە بوو، دەرئەنجامی هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەر بوو کە لەگەڵ ئەو باوەڕە لەمێژینەی مندا یەکدەگرێتەوە کە ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت."
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێت کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕکردن دژی کۆماری ئیسلامی هەبووە.
ترامپ نووسیویەتی "من بەو پەڕی بێ باوەڕییەوە ڕاپرسییەکانی میدیای ساختەم خوێندەوە، 90%ی ئەوەی دەیڵێن درۆیە، ڕاپرسییەکە ساختەکارییە."
سەرۆک ترامپ بە ئاماژەدان بە گۆڕینی ڕژیم وتی "ئەگەر سەرکردە نوێیەکانی ئێران زیرەک بن، ئەو وڵاتە دەتوانێت داهاتوویەکی باش و خۆشگوزەرانی هەبێت."