سێنتکۆم هۆشدارییەک لەسەر گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بڵاو دەکاتەوە

فەرماندەیی ناوەندی لە وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا هۆشداری دەدات لەوەی ئەو ئابڵوقەیەی خراوەتە سەر کەناراوەکانی ئێران لە گەرووی هورمز هەموو کەشتییەک دەگرێتەوە، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو ئاڵایەی لەسەریەتی.

سێنتکۆم لە هۆشدارییەکی نوسراودا دەڵێت، "هەر کەشتییەک بەبێ مۆڵەت بچێتە ناوچەی گەمارۆدراوەکە یان لێیەوە دەربچێت، تووشی ڕێگریکردن و گێڕانەوە و گرتن دەبێت."

دوو بەرپرسی حکومەتی ئەمەریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزیان ڕاگەیاندووە سێنتکۆم ئەم هۆشداریەی داوەتە کەشتیوانان لە ناوچەکە.

هۆشدارییەکە دەڵێت، "ئەم گەمارۆیە ڕێگری ناکات لە تێپەڕینی بێلایەن بۆ ئەو ناوچانەی گەرووی هورمز کە ئێرانی نین،" هەروەها گەمارۆکە "تەواوی کەناراوەکانی ئێران" دەگرێتەوە.

سێنتکۆم هەرەوەها ئاماژەی داوە، "بارکردنی مرۆیی لەوانە خۆراک، پێداویستی پزیشکی و کەلوپەلی پێویستی دیکە ڕێگەپێدراوە، بە مەرجی پشکنین."