پەیامی سەرۆک ترامپ لە سەروبەندی دانوستانەکان: بەهێزترین دووبارە دەستپێکردنەوە لە جیهاندا

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە سەروبەندی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕژێمی ئێران، ڕایگەیاند بەهێزترین دووبارە دەستپێکردنەوە لە جیهاندا بەڕێوەیە.

سەرۆک ترامپ لە پەیامێکدا کە ڕۆژی هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی "بەهێزترین دووبارە دەستپێکردنەوە لە جیهاندا!!! سەرۆک دۆناڵد جەی ترامپ".

سەعاتێک پێشتر جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی گەشتەکەی بۆ پاکستان بۆ بەشداریکردن لە دانوستان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند "ئێمە چاوەڕوانی دانوستان دەکەین و پێموایە ئەمە پرۆسەیەکی ئەرێنی دەبێت."

ڤانس لەکاتی گەشتەکەی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند "ئەگەر ئێرانییەکان ئامادەبن بە نیازپاکییەوە دانوستان بکەن و دەستی دۆستایەتی درێژ بکەن، ئەوا ئێمەش ئامادەی ئەو پرسەین، بەڵام ئەگەر بیانەوێت یاریمان لەگەڵ بکەن، بۆیان دەردەکەوێت کە تیمی دانوستانکار زۆر نەرم و نیان نابن."