ناسا ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی ئاسمانگەڕانی بۆسەر مانگ

ئاژانسی واڵایی ئاسمانی ئەمەریکا( ناسا) ڕایگەیاند لە ئامادەکاری کۆتایدایە بۆ ئەگەری ناردنی ئاسمانگەڕەکانی بۆسەر مانگ لە ڕۆژی چوارشەممە بۆ یەکەمین جار لە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵدا.

بڕیارە ئەو کەشتییە ئاسمانییە لە ماوەی 10 ڕۆژدا، تیمێک کە پێکهاتووە لە سێ ئەمەریکایی و کەناداییەک بنێرێتە دەوری مانگ و بگەڕێتەوە .

بەرپرسانی ناسا ڕایانگەیاندووە، لەوە دەچێت بارودۆخی کەشوهەوا بۆ هەڵدانەکەی ڕۆژی چوارشەممە لەبار بێت، هەرچەندە چاودێری هەور و با دەکەن کە ڕەنگە هەڵدانی فڕۆکەکە دوابخات.

ئەگەر دواکەوتن ڕوویدا، ناسا هەتا 6ی مانگی چوار کاتی هەیە مووشەکەکە هەڵبدات ، هەروەها لە 30ی مانگی چواردا.

لە سەرەتادا بڕیار بوو لە مانگی دوودا، کەشتی ئاسمانی ئارتمیسی دووەم ڕەوانە بکرێت ، بەڵام کۆمەڵێک کێشەی تەکنیکی ناسای ناچار کرد کە هەڵدانی فڕۆکەکە دوابخات بۆ چاککردنەوە.

پلانی ناسا بۆ کەشتی ئاسمانی ئارتێمیس بریتیە لە نیشتنەوەی کەشتیوانان لەسەر مانگ لە سالی 2028 دا ، هەروەها کارکردن بۆ دروستکردنی بنکەیەکی سەرمانگ.