دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کەناڵی فۆکس نیوز بە ئاماژەدان بە باڵادەستی ئاسمانی ئەمەریکا بەسەر ئێران و لاوازی بەرگرییە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی، وتی "ئێمە ڕاست بەسەر ناوەندی تاراندا دەفڕین و هەرچیمان بوێت، دەتوانین بیکەین."
سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەشکرد "شتێکی دیکە کە لە ناومان بردن، سەرکردەکانیان بوو. ئێمە ڕێبەری باڵا-یمان بەو شێوەیەی کە خۆیان ناویان دەبرد، خامنەیی-یمان لەناو برد. پاشان کەسێکی تریان خستە شوێنەکەی، ئێمە ئەویشمان لەناوبرد و بەشێک لە ڕیزی سێهەمی ڕێبەرەکانیشمان لەناوبردن."
سەرۆکی ترامپ گوتی "ئەمەریکا جارێ هەندێک لەوانی هێشتووەتەوە، بەڵام دەزانین هەموویان لە کوێن."
سەرۆکی ئەمەریکا گوتی "ئێستا لە کۆماری ئیسلامیدا کەم کەس هەیە بییەوێت ببێتە ڕێبەر و وەک دەزانن هەموو کەسێک دەیەوێت سەرۆکی ئەمەریکا بێت، هەموو کەسێک دەیەوێت سەرۆک یان سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکی دیاریکراو بێت، بەڵام زۆر کەس لە ئێستادا ئامادە نین ڕێبەڕی ئێران بن. دەبێت پێتان بڵێم هەموان هەوڵدەدەن ئەم پۆستە ڕەت بکەنەوە و قبوڵی نەکەن."