پنتاگۆن بیر لە ناردنی ئەو چەکانە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە کە بۆ ئۆکرانیا دیاری کراون

پەنتاگۆن بیر لە ناردنی ئەو چەکانە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە کە لە سەرەتادا بڕیار بووە ڕەوانەی ئۆکرانیا بکرێن.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕۆژی پێنجشەممە لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار لەم بابەتەوە، ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ئێران وایانکردووە کۆگاکانی چەکی سوپای ئەمەریکا لە هەندێک لە گرنگترین تەقەمەنیەکانی ڕوو لە کەمی بکات.

ئەم ڕەچاوکردنانە لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا چڕبوونەتەوە.

براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم کە سەرکردایەتی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەمەریکا زیاتر لە 10 هەزار ئامانجی لە ناوخۆی ئێراندا پێکاوە.

وتەبێژی پنتاگۆن بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ڕاگەیاندووە "وەزارەتی بەرگری هەوڵ دەدات لەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان ئەوەی پێویستیان پێیەتی بۆ شەڕکردن، دەگاتە دەستیان."

پێنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە و ناتۆ دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکانی ڕۆیتەرزیان سەبارەت بەم پرسە نەداوەتەوە.