سەرۆک ترامپ گەشتەکەی چینی لە مانگی پێنج ئەنجام دەدات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ بە فەرمی دواخراوە و لە 14 و 15 ی مانگی پێنج بەڕێوە دەچێت.

سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندووە کۆبوونەوەکە "لە بنەڕەتدا بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان لە ئێران دواخرابوو"، بەڵام دووپاتیکردەوە کە ئێستا هەردوولا خەریکی ئامادە کارییەکانن "نوێنەرەکانمان ئامادەکارییەکان بۆ ئەم سەردانە مێژووییانە ئەنجام دەدەن."

هەروەها ڕایشیگەیاند لە کۆتایی ئەمساڵدا لەگەڵ خانمی یەکەم میلانیا ترامپدا میوانداری شی و خانمی یەکەمی چین دەکەن لە واشنتنی پایتەخت.

ترامپ سەبارەت بەو کۆبوونەوە لوتکەییە چاوەڕوانکراوە بە گەشبینییەوە ڕایگەیاندووە "بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی بەسەربردنی کات لەگەڵ سەرۆک شی دەکەم لە کاتێکدا کە دڵنیام ساتێکی گرنگ دەبێت."

بڕیار بوو سەرۆک ترامپ لە کۆتایی ئەم مانگە سەردانی چین بکات، بەڵام بەهۆی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی دژ بە ڕژێمی ئێران سەردانەکە دواخراوە بۆ مانگی پێنج.