بڕیارە ڕۆبیۆ سەردانی فەرەنسا بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی ووڵاتانی گروپی حەوت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند مارک ڕۆبیۆ ڕۆژی هەینی لە فەرەنسا کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتاکانی لە گرووپی وڵاتانی حەوت دەکات بۆ گفتووگۆکردن لەبارەی شەڕی ئۆکرانیا و کێشە بەردەوامەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی گرووپی حەوت کە بڕیارە لە سەغنی لەڤیل لە نزیک پاریس بەڕیوەبچێت، لەکاتێکدایە کە هەڵمەتە سەربازیەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا لە دژی ڕژێمی ئیران بەردەوامن وە تارانیش بەردوامە لە هیرشەکانی بۆسەر وڵاتانی دراوسێ لە ناوچەکەدا.

جێگری گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە تۆمی پیگۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاوتاکانی لەگرووپی وڵاتانی حەوت کۆدەبێتەوە بۆ گفتووگۆکردن سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا، بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکان بۆسەر ئاشتی و سەقامگیری لە جیهان.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو وڵاتانی گرووپی حەوت بەیاننامەیەکیان دەرکرد و تیایدا سەرکۆنەی هێرشە "نابەرپرسیارەکانی" ئێرانیان لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لەسەرانسەری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد .

وەزیرانی دەرەوەی کەنەدا، فەڕەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن، بەریتانیا، وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا ڕایانگەیاندوە هێرشەکانی ئێران و بریکارەکانی "ناڕەوا"ن.

لە بەیاننامەکەدا داوای وەستاندنی "دەستبەجێ و بێ مەرج"ی هێرشەکانی ئێرانیان کرد، وە پاراستنی ڕێڕەوی دەریایی بە تایبەتی گەرووی هورمز کە زۆر گرنگە.

وڵاتانی گرووپی حەوت بە بەردەوامی ڕایانگەیاندوە "نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و دەبێت واز لە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی بهێنێت وە کۆتایی بهێنێت بە چالاکییە ناسەقامگیرەکانی لەناوچەکە و سەرانسەری جیهان وسەرکووتکردنی تووندوتیژانەی خەڵکەکەی خۆی " ڕابگرێت .