سوپای ئەمەریکا زیاتر لە 90 کەشتی ڕژێمی ئێرانی لەناوبردووە

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی ئۆپەراسیۆنی دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر تۆڕی ئێکس ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رۆژی پێنجشەممە، 12ی سێ، ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی ئەفسانەییدا کە لە 28ی دووی 2026، کاتژمێر 1:15ی بەیانی دەستی پێکرد، هەتا ئێستا هێرشکراوەتە سەر شەش هەزار ئامانج.

بە گوێرەی سێنتکۆم، لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە ئامانج لێی تێکشکاندنی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران و لەناوبردنی توانا موشەکی و ناوکیەکانیەتی، زیاتر لە 90 کەشتی تێکشێندراون، کە 60 لەوانە کەشتی سەربازی و 30 تریان کەشتی مین-چێن بوون.



سێنتکۆم هەروەها ئاماژە بەو هێز و ئامرازە سەربازییانە دەکات کە هەتا ئێستا بەکار هاتوون؛دیارترینیان بریتین لە بۆمبهاوێژی بی 2 و بی 52، ئێف 25، بی 1 لانسەر و ئێم 9 ڕیپەر.

هێرشەکان بەتایبەتی ئەم ئامانجانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان گرتووەتەوە: ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، بیناکانی سەرکردایەتیی سوپای پاسداران، سیستەمی بەرگری ئاسمانی، بنکەکانی مووشەکی بالیستیک، شوێنەکانی دروستکردنی مووشەک و درۆن، کەشتی و ژێردەریایەکانی هێزی دەریایی ئێران و بنکەکانی مووشەکی دژەکەشتی.