ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لوبنان بەجێبهێڵن یان لە شوێنێکی پارێزراودا بمێننەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشدارییەکی ئەمنی بڵاوکردەوە و ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە بەیروت کرد "لوبنان بەجێبهێڵن یان لە شوێنێکی پارێزراودا بمێننەوە."

لە ئاگادارکردنەوەکەدا هاتووە لە ئێستادا گەشتە بازرگانییەکان لەلایەن مێدڵیست ئەیرڵاین لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری بەیروتەوە بەڕێوەدەبرێن.

پێشتریش لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕێوشوێنەکانی بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەڕانەوەی بۆ ئەمەریکا ئامادە کردبوو.

یەکێک لەو ڕێوشوێنانە خستنەگەڕی سیستەمێکە بۆ تۆمارکردنی زانیاری بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیانی ئەمەریکایی بۆ ئەوەی دەستبەجێ کوێت، ئیسرائیل، بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، عومان و سعودیە بەجێبهێڵن.