سەرۆک ترامپ دەڵێت نامەوێت کوردەکان بچنە نێو ئێران و زیانیان بەربکەوێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایدەگەیەنێت نایەوێت کورد بچێتە نێو ئێران بۆ بەشداری لە شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران.

سەرۆک ترامپ پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە کاتی چوونی بۆ بنکەی هێزی ئاسمانی دۆڤەر بە ڕۆژنامەوانانی گوت نایەوێت کوردەکان بەشدار بن لە شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران، هەرچەندە ئاماژەی بەوە کرد کە کوردەکان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژ بە ڕژێم.

ترامپ بە پەیامنێرانی گوت "هەر وەک دەزانن پەیوەندییەکی دۆستانەمان لەگەڵ کوردا هەیە بەڵام نامانەوێت شەڕەکە لەوە زیاتر ئاڵۆز بکەین کە خۆی لە خۆیدا ئاڵۆزە"

سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی " نامەوێت 'کوردەکان' بچنە ناو ئێران چونکە نامەوێت ئازار بچێژن، زیانیان بەر بکەوێت و بکوژرێن."