وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردووەوە دەیان گەشتی تایبەتی ئەنجامداوە و هەزاران هاووڵاتی ئەمەریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوازراونەتەوە.
دیلان جۆنسن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لە 28ی مانگی دووەوە زیاتر لە 28 هەزار هاووڵاتی ئەمەریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ئەمەریکا.
لە کاتێکدا شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژێمی ئێران دەچێتە هەفتەی دووهەمی خۆیەوە، دۆخی ژمارەیەک وڵاتانی ناوچەکە بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی ئێرانەوە تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە هەوڵدەدات گەشتە تایبەتەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی گواستنەوەی زەمینی لە ناوچەکەدا زیاد باکات. سەرۆک دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای کرد بۆ دەرکردنی ئەمەریکاییاکن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەروەها ڕایگەیاندووە کە چالاکانە کاردەکەن بۆ هاوکاریکردنی هەر هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی کە ئارەزووی جێهێشتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەبێت.
ئەمەریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پێویستیان بە هاوکارییە دەتوانن پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوە بکەن بەم ژمارەیە (+1-202501-4444).