ئەمەریکا هەڵسەنگاندن بۆ دەستنیشانکردنی ڕێبەری داهاتووی ئێران دەکات

گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، حکومەتی ئەمەریکا سەرقاڵی چەند بژاردەیەکە بۆ ڕێبەری داهاتووی ئێران، ئەمەش ڕۆژێک دوای لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دێت سەبارەت بە ڕۆڵی واشنتن لە هەڵبژاردنی ڕێبەری داهاتووی ئێراندا. .

کارۆلین لیڤێت گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند حکومەتی ئەمەریکا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی چەندین بژاردەیە بۆ ڕێبەری داهاتووی ئێران. بەڵام وردەکاری زیاتری لەو بارەیەوە نەخستەڕوو.

لە هەمان کاتدا، کۆشکی سپی دەڵێت، ئەمەریکا بە سەر ئاسمانی ئێراندا باڵادەستە و چاوەڕوان دەکرێت لە چوار بۆ شەش هەفتەی داهاتوودا ئەو ئامانجە سەربازییانەی کە دیاریکراون بەدیبهێنێت

پێشتر دۆناڵد ترامپ لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندبوو، کە ئەمەریکا دەبێت ڕۆڵی هەبێت لە دەستنیشانکردنی ڕێبەری داهاتووی ئێراندا.