ئەمەریکا ڕێگە دەدات هیندستان بە شێوەی کاتی نەوتی ڕووسیا بکرێت لە کاتێکدا ئێران وزەی جیهان بارمتە دەگرێت

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بڕیاری دا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ پێناسە گومرگییەکانی سەر هیندستان ڕابگرێت بۆ ئەوەی بتوانن نەوت لە ڕووسیا بکڕن، لە کاتێکدا ئێران بەردەوامە لە دروستکردنی پشێوی لە تەنگەی هورمزدا.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا سکۆت بێسێنت ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، "ئەم ڕێوشوێنە کاتییە، سوودێکی دارایی بەرچاو بە حکومەتی ڕووسیا نادات، چونکە تەنها ڕێگە بەو مامەڵانە دەدات کە تایبەتن بەو نەوتەی پێشتر لە دەریادا گیری خواردووە."

وەزیری خەزێنە ڕایگەیاند، "هیندستان هاوبەشێکی سەرەکی ئەمریکایە و ئێمە بە تەواوی چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکەین کە کڕینی نەوت لە ئەمەریکا زیاتر بکات."

گوتیشی، "ئەم ڕێوشوێنە فشارەکان کەم دەکاتەوە کە بەهۆی هەوڵی ئێرانەوە بۆ بارمتەگرتنی وزەی جیهانی دروست بوونە."

مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا بە ڕێژەی 25٪ گومرگی خستە سەر بەرهەمی ئەو کۆمپانیا هیندیانەی کە پشت بە نەوتی ڕووسیا دەبەستن.

سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند ئەو هەنگاوە بۆ ڕێگریکردنە لەوە ڕووسیا بتوانێت لە ڕێگەی پارەی نەوتەوە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا درێژە پێبدات.

لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەهۆی هەڕەشەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لەسەر گەرووی هورمز، گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.