سعودیە ڕایدەگەیەنێت باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕیاز لەلایەن دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کراوەتە سەر و بەو هۆیەوە "زیانێکی بچووک و ئاگرکەوتنەوە دروستبووە."
جێنیفر گریفین، پەیامنێری کەناڵی فۆکس نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند بەرپرسێک بەو ئاژانسەی ڕاگەیاندووە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕیاز لە کاتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چۆڵ بووە و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.